چاڤی ده‌یه‌وێت كێشه گه‌وره‌كه‌ی تیپه‌كه‌ی به‌م یاریزانه چاره‌سه‌ر بكات
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له هاوینی ئه‌مساڵ پێش هه‌موو شتێك هێڵی به‌رگری رێكبخاته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكارێكی خولی ئیتاڵیا راسپاردووه.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه چاڤی هێرناندێز له دوایین كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی گفتووگۆیان له باره‌ی خراپی هێڵی به‌رگری یانه‌كه‌یان كردووه و له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون به‌رگریكاره سه‌نیگالییه‌كه‌ی یانه‌ی ناپۆلی بگوازنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: چاڤی هێرناندێز ماوه‌یه‌كه له نزیكه‌وه چاودێری خالیدۆ كۆلیبالی به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌ی یانه‌ی ناپۆلی ده‌كات كه ماوه‌ی 8 وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا به درێسی یانه‌ی ناپۆلی یاریی ده‌كات.
كۆلیبالی به ڕه‌سه‌ن سه‌نیگالیه، به‌ڵام له فه‌ره‌نسا له دایكبووه و سه‌ره‌تا بڕیاریدا یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بكات و له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی كه‌ڵه‌شێره‌كان ده‌ركه‌وت، دواتر بڕیاره‌كه‌ی گۆڕی و په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال كرد، له هاوینی 2014 له یانه‌ی خینكی به‌لجیكاوه به به‌های 7 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی ناپۆلی و ئێستا نرخی له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان سه‌رووی 50 ملیۆن یۆرۆیه، له به‌رگری دواوه یاریی ده‌كات، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناپۆلی 314 یاریی كردووه و 14 گۆڵ و 7 ئاسیستی كردووه.