له‌ كانی ماسی پایسكیلسوارێكی دانیماركی به‌ مینی چێندراوی په‌كه‌كه‌ بریندار بوو

توربجورن هویدن و جۆنانس ویلیام
توربجورن هویدن و جۆنانس ویلیام

K24 – دهۆك:

له‌ سنووری ناحیه‌ی كانی ماسی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك و نزیك له‌ سنووری توركیا، هاووڵاتییه‌كی دانیماركی كه‌ پایسكیلسوار بوو، بریندار بووه‌.

په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، بۆمبێكی چێندراوی په‌كه‌كه‌ به‌ دوو  پایسكیلسواری دانیماركیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ به‌راییه‌كان یه‌كێكیان بریندار بووه‌.

تیمه‌كانی فریاكه‌وتن روویان له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌، به‌ڵام به‌ هۆی دووره‌ده‌ستی شوێنی رووداوه‌كه‌ و مه‌ترسی هه‌بوونی مین و بۆمبی چێندراو ناتوانن بگه‌نه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.

تیمه‌كانی فریاكه‌وتن روویان له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌
تیمه‌كانی فریاكه‌وتن روویان له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌