له پردێ پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچی په‌لامارێكی داعشی دایه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری پردێ تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و هێزه‌كانی لیوای 10ی فه‌وجی 5ی خاڵی 10ی به‌رگری له به‌رزاییه‌كانی زورگه‌زراو، به‌رپه‌رچی په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعشیان دایه‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه، كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، وتیشی: له ئاكامی شه‌ڕه‌كه‌دا هێزی پێشمه‌رگه هیچ زیانێكی نه‌بووه و په‌لاماره‌كه‌ی داعش تێكشكێنراوه.
له‌و باره‌یه‌وه، شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "تیرۆریستان بەچەکی قەناس پەلاماری سەنگەرێکی لیوای 10ی پیادە یان داوە لەباشووری میحوەری پردێ".
هه‌روه‌ها هاتووه: "لەو پەلامارەدا هێزەکانی پێشمەرگە سەلامەتن و هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، لەهەمان کاتدا، پێشمەرگە بەرپەرچی ئەو پەلامارەی تیرۆریستانیان داوەتەوە و راویان ناون".