سوپای عێراق دڵنیایی ده‌داته شنگالییه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
لیوا روكن جه‌بار نه‌عیمه ئه‌لتائی، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆرئاوای نه‌ینه‌وا و عه‌مید روكن ئه‌ثیر حه‌مزه زوبه‌یدی، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی بیستی پیاده سه‌ردانی كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی شنگالیان كرد.
له‌و میانه‌یه‌دا، هه‌ردوو فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای عێراق دڵنیاییان دایه خه‌ڵكی شنگال، كه ئاواره نه‌بن و ئه‌وان ده‌یان پارێزن.
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆرئاوای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌كییان نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌كداری و ده‌رچووانه له یاسا و رێگه به رێكخستنه‌كانی سه‌ر به PKK ناده‌ن له شنگال هه‌بن و ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه بێت.
وتیشی: سوپا فه‌رمانی ته‌قه‌كردنی پێیه و له هه‌ر گرووپێك ده‌دات بیانه‌وێت سه‌قامگیری شنگال له‌بار به‌رن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی له شنگال رووده‌دات ئه‌نجامی بوونی ئه‌و چه‌كداره له یاسا ده‌رچووانه‌یه و رێگه‌ی ناوچه‌كانیان داخستبوو و ترسیان بڵاوده‌كرده‌وه و ئه‌وه ئه‌ركی سوپایه رێگریان لێ بكات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند، له دوو رۆژی رابردوودا 10 هه‌زار هاووڵاتی شنگالی ئاواره بوون و روویان له كه‌مپه‌كانی سنووری دهۆك و زاخۆ كردووه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سوپای عێراق به‌ره‌و شنگال جووڵه‌ی كردووه به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی قه‌زاكه.
چه‌كدارانی یه‌به‌شه‌ی سه‌ر به PKK له ناوچه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه و له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵیانداوه گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا بۆ ناوچه‌كه په‌ك بخه‌ن.
دوێنێ سوپای عێراق گه‌یشته ناحیه‌ی سنوونێ و له ئاكامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا سه‌ربازێكی كوردی ریزی سوپا گیانی له‌ده‌ستدا و 9 سه‌ربازی دیكه بریندار بوون.
گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای عێراق به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق به مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی دۆخی شنگاله‌وه.
بوونی PKK له شنگال و ده‌وروبه‌ری بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌ولێر و به‌غدا و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال به هۆی رێگرییه‌كانی PKK تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڤیان ده‌خیل، كه‌سایه‌تی سیاسی ئێزدی له لێدوانی‌دا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی یه‌به‌شه خه‌ڵكی سووریا‌ن و پێویسته كۆتایی به مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال بهێنرێت.