رووسیا گازپرۆم بۆ وه‌به‌رهێنانی زیاتر هانده‌دات

K24 - هه‌ولێر:

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، رووسیا كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فت، هان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كوردستان زیاتر بره‌و پێبدات.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان ٢٤، سه‌فین دزه‌یی  گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی ئابووری ‌نێوان رووسیا و هه‌رێمی كوردستان گوتی: "حكوومه‌تی رووسیا گرنگی زۆر به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و سیاسی و دبلۆماسییه‌كات ده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان".

هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد كه‌ رووسیا هانی كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فت ده‌دات، كاره‌كانی خۆی له‌ كوردستان زیاتر بره‌و پێبدات.

كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فت، كۆمپانیه‌كی بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رووسیایه‌ و له‌ چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان ده‌كات.