گرووپە چەکدارەکان دۆخی شنگال تێکدەدەن
K24 - ههولێر:
شارەزایانی سیاسی لەو بڕوایەدان تاوەکو شنگال ئەو هێز و لایەنە ناشەرعییانەی تێدا بێت؛ رەوشەکە هەر بە خراپی دەمێنێتەوە و شنگالییەکان دەبنە قوربانیی بەرژەوەندییەکانی ئەو هێزە ناشەرعییانە و دەبێت ئەو هێزانە وەدەربنرێن، بەڵام پەکەکە وەك ھێزێکی چەکداری خۆسەپێن مامەڵە دەکات.
شارەزایانی دەستوور و یاساش نایشارنەوە، پەکەکە ھیچ پاساوێکی دەستوری و یاسایی نییە بۆ مانەوە لەو ناوچانە، تەنیا ئەجێندا ئیقلیمی و ناوخۆییەکان جێبەجێ دەکات بۆ تێکدانی ئارامی ناوچەکە، جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداش دەربارەی شنگال بە باشترین بژاردە دەزانن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال.
دۆخی شنگال تا دێت ئاڵۆز دەبێت و ئەوەشی بووهتە قوربانی ھاووڵاتیانە، کە لە دوای داعش جارێکی دیكه ئاوارە دەبنەوە، لەگەڵ ئەوەی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق رێککەوتنێکی واژۆکراویان بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو شارە هەیە، بەڵام لە ئەرزی واقیعدا جێبەجێنەکراوە، لەگەڵ ئەوەی حکومەتی عێراق دەسەڵاتی یاسایی و دەستووری بە دەستەوەییە بۆ یەکلاکردنەوەی دۆخی شنگال، شارەزایانی یاسایی و دەستوری پێیانوایە ئەجێندای دەرەکی و نەبوونی سەروەری یاسا لە عێراق ھۆکارێکی سەرەکییە کە دەسەڵاتی یاسایی و دەستووری وەک خۆی جێبەجێ نەکرێت.
د. بەکر قادر، شارەزای دەستوور گوتی: عێراق له رووی دهستوورییهوه وڵاته و خاوهنی سهروهرییه، جێبهجێكردنی یاسا لهسهر دهوڵهته، بهڵام گرووپهكانی دیكه بێگانه بهو وڵاته و مافی ئهوهیان نییه بمێننهوه، بهڵام سهروهری له عێراق شێوێنراوه و پێشێلكراوه.
چاودێرانی سیاسی و بەتایبەت ئەوانەی چاودێری بارودۆخی شنگال و شەڕی پەکەکە دەکەن، پێیانوایە پەکەکە ھێزێکی چەکداری بێ پەڕەنسیپە و بە ئەجێندای ھەرێمی و میلیشیاکانی ناو عێراق کار دەکات، کە لە دەرەوەی دەستوور و یاسان، تەنانەت پێچەوانەی ھەموو یاسایەکی نێودەوڵەتییش کار دەکەن.
فەرحان جەوھەر، شارەزای سیاسی، ئاماژهی بهوه كرد، چهكدارانی پهكهكه هیچ پاساوێكی دهستووری و یاسایی نییه، تهنیا پاساوی هێز بهدهستهوهیه و توانایان ههیه و له دهرهوه هاوكاری دهكرێن، لهگهڵ ئهوهشدا لایهنێكی ناوخۆی له عێراق یارمهتیان دهدات.
بە پێی ھەموو پڕەنسیپە نێو دەوڵەتییەکان، بوونی پەکەکە لە شنگال و ھەرێمی کوردستان پێشێلکردنی بنەما نێودەوڵەتییەکان و شکاندنی سەروەری وڵاتانە و ئەوانەی کە شارەزان لەو بوارە وای بۆ دەچن، ئەو ئەنجێندایەی پەکەکە لە پێناوی دامەزرا، ئێستا پێچەوانەکەی جێبەجێ دەکات، بەتایبەت تێکدانی ئارامی باشووری کوردستان، کە یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی، لەو بڕوایەشدان تا ئەو هێز و لایەنە ناشەرعییانەی تێدا بێت، رەوشی شنگال هەر بە خراپی دەمێنێتەوە و شنگالییەکان دەبنە قوربانیی بەرژەوەندییەکانی ئەو هێزە ناشەرعییانە.