وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی راگەیاند

مووچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت

بانكێکی هەولێر لەکاتی دابەشکردنی مووچە - فۆتۆ: کوردستان24 - ئەرشیف
بانكێکی هەولێر لەکاتی دابەشکردنی مووچە - فۆتۆ: کوردستان24 - ئەرشیف

K24 – هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچە بەمشێوەیە دەبێت:.

رۆژی دووشەممە 9/5/2022 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت

رۆژی سێشەممە 10/5/2022 مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دابەش دەکرێت

رۆژی چوارشەممە 11/5/2022 مووچەی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت.

رۆژی پێنجشەممە 12/5/2022 مووچەی هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری شارستانی دابەش دەکرێت

رۆژی یەکشەممە 15/2/2022 مووچەی وەزارەتی شەهیدان و کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانیە سیاسییەکان دابەش دەکرێت.

رۆژی دووشەممە 16/5/2022 مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

رۆژی سێشەممە 17/5/2022 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:

ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی

کەمئەندامان

رۆژی چوارشەممە 18/5/2022 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:

وەزارەتی داد

ئەنجومەنی دادوەری

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

مافی مرۆڤ

دەستەی دەستپاکی

دەستەی وەبەرهێنان

دەزگای مین

ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان

دیوانی چاودێری

رۆژی پێنجشەممە 15/5/2022 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:

وەزارەتی پلاندانان

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

وەزارەتی گواستنەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ

رۆژانی شەممە و یەکشەممە و دووشەممە 21 و 22 و 23/5/2022 مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت

رۆژی سێشەممە 24/5/2022 مووچەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و مووچەی وەزارەتی رۆشنبیری دابەش دەکرێت.

رۆژی چوارشەممە 25/5/2022، مووچەی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

رۆژی پێنجشەممە 26/5/2022 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

سەرۆکایەتی هەرێم

ئەنجومەنی وەزیران

سەرۆکایەتی پەرلەمان

رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 29 و 30/5/2022 مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

خشتەی دابەشکردنی مووچە
خشتەی دابەشکردنی مووچە