سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كه‌ی له‌باره‌ی لێدوانی په‌رله‌مانتارێك بڵاوده‌كاته‌وه
"پێویسته ئه‌و په‌رله‌مانتاره به فه‌رمی داوای لێبوردن له پزیشكان بكات، بە پێچەوانەوە کەیسەکە دەبەینە دادگا و بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵدا ده‌كه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان ئه‌نجامی به‌دواداچوونی بۆ لێدوانی یه‌كێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانی بڵاوكرده‌وه، كه یه‌كێك له پزیشكه‌كانی به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو، گوایا ده‌ستدرێژی سێكسیی كردووه‌ته سه‌ر نه‌خۆشێك.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتاره دانیشتوون و هه‌چه‌ند ئه‌و سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و پزیشكه ئاشكرا نه‌كات، به‌ڵام ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌وه نیشانداوه، كه داوای لێبوردن له هه‌ر پزیشكێك بكات، كه په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ راكێشرابێت.
هه‌وره‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دووپاتكراوه‌ته‌وه، پێویسته ئه‌و په‌رله‌مانتاره به فه‌رمی داوای لێبوردن له پزیشكان بكات، بە پێچەوانەوە کەیسەکە دەبەینە دادگا و بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵە ئەم پێشێلکاری و تەشهیرە دەکەین.
دەقی بەدواداچوونەکەی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان:
ئەنجامی لیژنەی بەدواداچوونی سەندیکا لەسەر لێدوانەکانی پەرلەمەنتار ئەبوبەکر هەڵەدنی
پاش ئەوەی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا بەڕێز ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، پزیشکێك تاوانبار دەکات بە دەستدرێژی سێکسی بۆسەر نەخۆشێک ، ئەنجومەنی باڵا لیژنەیەکی بۆ بە دواداچوون لەسەر ئەم بابەتە پێکهێنا بۆ خستنە رووی راستەیەکان .
دوابەدوای دانیشتنی لیژنە لەگەڵ بەڕێز ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەم خاڵانەی خوارەوە وەك دەرەئەنجام و روونکردنەوە بۆ رای گشتیی و پزیشکان دەخەینە روو:
1. بەڕێز ئەبوبەکر هەڵەدنی سوور بوو لەسەر نەدرکاندنی ناو و ناونیشانی ئەو کەسەی کە تۆمەتی خراوەتە پاڵ، ئەوەش لەبەر ئەوەی وەك بەڕێزیان دەڵێت: "لەبەر دۆخی کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی"، لە هەمان کاتدا ئامادەیی خۆی نیشاندا کە داوای لێبوردن بکات لەهەر پزیشکێك، کە پەنجەی تۆمەتی بۆ درێژ کرابێت لە ئەنجامی ئەم لێدوانەی.
2. پزیشکان توێژێکی زۆر گرنگی کۆمەڵگان و سامانێکی نەتەوەیین، پێویستە بەڕێزیان و هەموو لایەك خۆیان بە دووربگرن لە لێدوانی ناشرین و تەشهیرکردن بەم پیشەیە.
3. ئەم لێدوانەی بەڕێز هەڵەدنیش دەچێتە خانەی زیانگەیاندن بە کاری پزیشکیی و مەترسی بۆ سەر پزیشکان. بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین، وەك سەندیکا سوورین لەسەر ئەوەی پێویستە ئەم بەڕێزە بە فەرمی داوای لێبووردن لە پزیشکان بکات، بە پێچەوانەوە کەیسەکە دەبەینە دادگا و بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵە ئەم پێشێلکاری و تەشهیرە دەکەین.
4. سەندیکای پزیشکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە هەرێم بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردن و پاراستنی بنەما و بەها بەرزەکانی دەستدانە پیشەی پزیشکی لە هەرێم و داکۆکیکاری مافەکانی نەخۆش و پزیشکان بەیەکەوە، بۆیە بە هەموو شێوەیەك بەرەنگاری هەموو ئەو هەوڵانە دەبێتەوە، کە دەیانەوێت متمانەی هاووڵاتییانی خۆشەویست بە پزیشکان و پیشەی پزیشکیی لە کوردستان لاواز بکەن.
لەگەڵ رێزدا
سەندیکای پزیشکانی کوردستان
H.B