یانه نوێیهكهی ئێرلینگ هالاند ئاشكرا دهبێت
بەپێی زۆربەی سەرچاوەکان مانچێستەر سیتی لەگەڵ ئێرلینگ هالاند گەیشتە رێککەوتن و لە هەفتەی داهاتووش گرێبەستەکە رادەگەیەنرێت.
رۆژنامەی زە ئەتلەتیکی ئینگلیزی و گۆڵی جیهانی و دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی بڵاویان کردەوە مانچێستەر سیتی و هالاند گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی و لەم هەفتەیە رێکارەکانی گواستنەوەی تەواو دەبێت و لە هەفتەی داهاتووش گرێبەستەکە رادەگەینرێت.
سەرچاوەکان هێمایان بۆ ئەوەش کردووە بورووسیا دۆرتمۆند چاوەڕێی مان سیتیە بۆ ئەوەی پارەی شکاندنی گرێبەستەکەی بەدەست بگات و هالاند بە فەرمی دەبێتە یاریزانی مان سیتی.
لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی دەیلی مەیل ئاشکرای کردووە مووچەی هەفتانەی هالاند پێنج سەد هەزار پاوەن دەبێت، هالاند تاکو ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ دۆرتمۆند هەیە، بەڵام لەمساڵدا دەتوانێت بڕوات ئەگەر نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی بدرێت کە 75 ملیۆن یۆرۆیه.
لەلایەن خۆیەوە دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە نرخی گرێبەستەکەی هالاند لەگەڵ مان سیتی بۆ هەر وەرزێک 30 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
ئێرلینگ هالاندی 21 ساڵ، له گواستنهوهی زستانهی 2020 له یانهی رێد بول ساڵزبێرگی نهمسا به بههای 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانهی بوروسیا دۆرتمۆندی ئهڵمانیا گواسترایهوه، لهگهڵ یانهی زهوردهواڵهكان له كۆی 88 یاری، 85 گۆڵ و 23 ئاسیستی كردووه.