9 سه‌ركرده‌ی داعش له رۆژئاوای موسڵ كوژران
"ئاماده‌بوون بۆ خۆته‌قاندنه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی عێراق ئاشكرای ده‌كات، تیمه‌كانیان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان توانیان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیاری داعش ئه‌نجام بده‌ن و 9 چه‌كداری دیاریان كوژران.
له‌مباره‌یه‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، له چالاكییه‌كی بێ وێنه‌دا ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی عێراقی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان له چیاكانی "عهددایه"ـی رۆژئاوای شاری موسڵ ژماره‌یه‌ك تونێلێكی چه‌كدارانی داعشیان دۆزییه‌وه دواتر بۆردوومانیانكرد كه بۆ كاری تیرۆریستی به‌كاریان ده‌هێنا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راشیگه‌یاند، له‌م چالاكییه‌دا 9 سه‌ركرده‌ی دیاری داعش كوژران و له‌و كاته‌ی پشتێنه‌ی خۆ كوژیان بۆ خۆته‌قاندنه‌وه ئاماده كردبوو.