ده‌میرتاش: ناچینه به‌رده‌م دادگا
به هه‌ڕه‌شه و به دوژمن ناوهێنان، ده‌یانه‌وێ به شێوازی داعش توركیا به‌ڕێوه ببه‌ن
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش داوا له داواكارانی گشتی توركیا ده‌كات، بۆ لێپرسینه‌وه بانگهێشتی دادگایان نه‌كه‌ن، چونكه ناچینه به‌رده‌م كۆمیسیۆنی مافی ئاكه‌په، به‌ڵام ده‌توانن به زۆر بمانبه‌ن.
ده‌میرتاش له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ئانتالیا رایگه‌یاند شاره‌كانی گه‌وه‌ر، جزیره، سلۆپی، نسێبین، شرنا‌خ سوتێنراون و بوونه شارێكی وێرانه، كه حكوومه‌ت پێی وایه ته‌نیا خه‌ڵكی ناوچه‌كه تووشی زیان ده‌بن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه شاره‌كانی ئانتالیا، ئیزمیر، ئیستانبۆلیش ده‌بنه وێرانه كه 78 ملیۆن كه‌س به‌هۆیه‌وه رۆژانه تووشی زیان ده‌بن.
هه‌روه‌ها وتی به هه‌ڕه‌شه و به دوژمن ناوهێنان، ده‌یانه‌وێ به شێوازی داعش توركیا به‌ڕێوه ببه‌ن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، ده‌میرتاش وتی ئامانجی ئه‌ردۆغان له ده‌ستووری نوێ، زیادكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌تی، كه ته‌واوی دادوه‌ره‌كانی دادگا به خۆوه به‌ستووه، زانكۆكانیشی پێشتر به‌خۆوه به‌ستبوو، مامۆستایان ته‌نیا به به‌یعه‌تدان به كۆشك له شوێنی خۆیاندا ماون. له شه‌وێكدا 50 والی شوێنیان گۆڕا، زۆربه‌یان له‌سه‌ر كار لابران و كه‌سانی نوێ له شوێنیان دانران، كه هیچ تاوانێكیان نه‌بووه. وتیشی وه‌ك داوودئۆغلو 99% به‌یعه‌تیان دابووه، له شوێنی ئه‌وان كه‌سانی دیكه دانران كه 100% به‌یعه‌تیان به ئه‌ردۆغان داوه. له شه‌وێكدا شوێنی سێ هه‌زار و 600 دادوه‌ر و داواكاری گشتی گۆڕاون، كه له كۆماری توركیادا وێنه‌ی نه‌بووه.