کازمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک راگەیاند
"كاره‌كانی حكومه‌تی ئێستای عێراق به گوێره‌ی ده‌ستوور به‌ڕێوه ده‌چن"

K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی یاسای "پشتیوانی ئاسایشی خۆراك" له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵی عێراقییه‌وه كه حكومه‌تی ئیتیحادی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردبوو، كازمی رایگه‌یاند، ئه‌م پڕۆژه یاسه‌یه ده‌بووه پاڵپشتی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕ و رێگه‌گرتن له دروستبوونی گرانی، له به‌رامبه‌ردا حكومه‌ت رێز له ته‌واوی ده‌قه ده‌ستوورییه‌كان و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ده‌گرێت.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تییدا هاتووه، كاره‌كانی حكومه‌تی ئێستای عێراق به گوێره‌ی ده‌ستوور به‌ڕێوه‌ده‌چن، بۆ رێگه‌گرتن له دروستبوونی كێشه‌ی ئابووری به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك له جیهاندا، حكومه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ری به‌شه‌خۆراك بۆ هاووڵاتیان و دابینكردنی هاوكاری بۆ نه‌پچڕانی كاره‌با له وه‌رزی هاویندا، پڕۆژه یاسای "پشتیوانی ئاسایشی خۆراك"ـی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد.
مسته‌فا كازمی راشیگه‌یاند، پڕۆژه یاساكه به گشتی پێكهاتووه له پاڵپشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی چینی هه‌ژاران، دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ شاره‌كان و هه‌لی كاریش بۆ بێكاره‌كان دابین ده‌كات، جیا له‌وه‌ش هاوكارێكه بۆ رێگه‌گرتن له گرانبوونی نرخی كاڵا و پێشهاته‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
كازمی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌سته‌به‌ر نه‌بوونی هه‌موو ئه‌مانه، دروستكردنی به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م كاری حكومه‌ت، ئه‌ركییه‌تی داواكارییه‌كانی گه‌لی عێراق دابین بكات.
كازمی گوتی: "حكومه‌ت داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی عێراق بكه‌ن".