رۆژنامه‌یه‌ك: په‌كه‌كه له سلێمانی نیشته‌جێ ده‌كریت
په‌كه‌كه به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تبار ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی ئاكشامی توركیا رایگه‌یاند په‌كه‌كه پلانی نیشته‌جێبوونی له ناوچه‌كانی نێوان سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه هه‌یه، كه پێی وایه ئه‌و پلانه له لایه‌ن جه‌میل بایكه‌وه دارێژراوه.
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه به بۆردومانی قه‌ندیل له لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه ده‌كات و ده‌ڵێت به‌هۆی كاریگه‌ری بۆردومانه‌كانه‌وه، ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ چۆلكردنی قه‌ندیل كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه وه‌ك سه‌نته‌ر به‌كاردێنێت و ده‌یه‌وێ له ناوچه‌كانی نێوان سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه نیشته‌جێ ببێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ناوه‌ڕۆكی پلانه‌كه یان شوێنی نیشته‌جێبوونی په‌كه‌كه به دروستی دیار بكه‌ت، ته‌نیا ئاماژه به بوونی پلانێك له لایه‌ن جه‌میل بایكه‌وه به یارمه‌تی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كات.
رۆژنامه توركییه‌كه‌ی نزیك له پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا، په‌كه‌كه به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت به هاوبه‌شی ئه‌و پلانه‌یان دارشتووه و بایك چوار جار به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی بینیوه، كه په‌كه‌كه به یارمه‌تی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی نێوان سلێمانی و هه‌له‌بجه نیشته‌جێ ده‌كات و چه‌ك و یارمه‌تی لوجستی و پاره وه‌رده‌گرێت و له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا 500 ئه‌ندامی په‌كه‌كه له سلێمانی له‌ناو كه‌مپ نیشته‌جێ ده‌كرێن.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی په‌كه‌كه سه‌باره‌ت به هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ئاكشامی نزیك له پارتی داد‌و گه‌شه‌پیدان لێدوانی نه‌داوه، به‌ڵام راگه‌یاندكانی هه‌ردوو لا له به‌رامبه‌ر یه‌كتر له شه‌ڕێكی ده‌روونی دان، كه میدیا بووه به‌شێكی سه‌ره‌كی له ئامرازه‌كانی له‌به‌ر ده‌ستی هه‌ردوو لا بۆ دژایه‌تیكردنی یه‌كتر.