106 ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی سایكس پیكۆدا تێده‌په‌ڕێت

K24 – هه‌ولێر:
له 16ی ئایار/ مایۆی 1916دا، ره‌شنووسی رێككه‌وتنی سایكس پیكۆ په‌سند كرا، دوای ئه‌وه‌ی له نۆڤه‌مبه‌ری 1915ـه‌وه تا مارسی 2016 له لایه‌ن مارك سایكسی به‌ریتانی و فرانسوا جۆرج بیكۆی فه‌ره‌نساییه‌وه ئیشی له‌سه‌ركرا و ئاماده‌كرا. ئامانجی سه‌ره‌كی رێككه‌وتنه‌كه دابه‌شكردنی میراتی عوسمانی و كێشانی هێڵی نوێی سنووریی بوو. بۆ كورد رێككه‌وتنه‌كه كاره‌ساتی دابه‌شكردنی كوردستان و دابڕانی كوردی باكوور و باشوور و رۆژئاوای لێكهوتهوه و دوورخستنه‌وه‌یان بوو له كوردی رۆژهه‌ڵات.
رێككه‌وتنه‌كه نهێنی بوو، له نێوانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا كرابوو، رووسیای تهزار و ئیتاڵیاش په‌سندیان كردبوو.
رێككه‌وتنه‌كه ویلایه‌ته‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشووی خیلافه‌تی عوسمانی دابه‌شكرد به‌سه‌ر وڵاتانی براوه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، كه به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا بوون و رووسیای تهزاریش به هۆی رۆڵی له سه‌ركه‌وتنه‌كه‌دا رێككه‌وتنه‌كه‌ی پیشان درا و په‌سندی كرد.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه فه‌له‌ستین و ئوردن و باشووری عێراق و ناوچه‌كانی حه‌یفا و عه‌كا تا ده‌گاته ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست دران به به‌ریتانیا.

فه‌ره‌نساش ناوچه‌كانی باكووری كوردستان كه به باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا و باشووری كوردستان، كه به باكووری عێراق ناوبرا و سووریا و لوبنانی به‌ركه‌وت. ناوچه‌یه‌كی بچووكی فه‌له‌ستینیش خرایه ژێر ئینتیدابی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
رووسه‌كانیش به گوێره‌ی رێككه‌وتنی سازانۆڤ – بالیۆلۆج ئه‌رمینیای خۆرئاوا و قوسته‌نتینییه و گه‌رووه‌كانی توركیای ده‌ستكه‌وت.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له بڕانه‌وه‌ی شه‌ڕ، له 1918دا فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌ستبه‌رداری مووسڵ و فه‌له‌ستین بوون بۆ به‌ریتانییه‌كان. له كۆنگره‌ی سان ریمۆی نیسانی 1920 شام و میزۆپۆتامیا خرانه ژێر ئینتیدابه‌وه و به‌و جۆره ئینتیدابی به‌ریتانیا له‌سه‌ر فه‌له‌ستین تا 1948 به‌رده‌وام بوو. له عێراقیش به هه‌مان شێوه. هه‌رچی فه‌ره‌نسایه له 1946 كۆتایی به ئینتیدابی خۆی له‌سه‌ر سووریا هێنا.
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا كوردستانی وه‌ك جوگرافیایه‌كی سیاسی به‌سه‌ر وڵاتانی توركیا و عێراق و سووریادا دابه‌ش كرد.
به گوێره‌ی نه‌خشه‌ی دابه‌شكارییه‌كه ناوچه‌كانی باكووری كوردستان و به‌شێكی زۆری ویلایه‌تی مووسڵ به‌ر فه‌ره‌نسا ده‌كه‌وتن و به ناوچه‌ی (ب) ناسراو بوون، رووسیاش به‌دلیس و وانی پێ‌درابوو.