دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ده‌رگای یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كراوه‌یه
"هیواخوازین بتوانین لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەین"

K24 - هه‌ولێر:
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24 رایگەیاند، ئەوان وەکو یەکێتی هەمیشە دەرگایان کراوەیە بۆ گفتوگۆکردن و چارەسەری جیاوازییەکان لەگەڵ پارتی.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هیواخوازن بتوانن لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن، تاوەکو بتوانن بە یەکگرتوویی و بەهێزییەوە بڕۆنە بەغدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كێشه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی، كێشه‌ی سیاسییه، له سیاسه‌تیشدا به‌رز و نزمی تێدا هه‌یه، له رابردووش‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی به‌رز و نزمی زۆری تێدا هه‌بووه، ده‌مانه‌وێت ببینه هه‌وێنی ئاشته‌وایی عێراقی گه‌وره، به‌تایبه‌تی كوردستان بۆ ئێمه گرنگه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین هه‌موو هێزه‌كانی دیكه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان بێنه ناو گفتوگۆكه‌وه.