بەسێ ھۆزات: پەكەكە ئامادەیە ھێزێكی ھاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە پێكبێنن
K24 - ھەولێر
ھاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كورستان (كەجەكە) رایگەیاند كە ھێزەكانی گەریلا ئامادەن لەگەڵ پێشمەرگە ھێزێكی ھاوبەش پێكبێنن.
بەسێ ھۆزات، ھاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە دیمانیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە میدیاكانی پەكەكە بڵاو بووەتەوە رایگەیاند، پەكەكە ئامادەیە بە میكانیزمی سیاسی و دیبلۆماسی ھاوبەش كار بكات، ئێمە ئەنجوومەنێكی ھاوبەشی نەتەوەیی دادەمەزرێنین، ھەموو بڕیارە ستراتیژییە نەتەوەییەكان لەم ئەنجوومەنە بڕیاریان لێدەدرێت، ئەو
ھاوسەرۆكی كەجەكە دەخوازێ ھێزێكی ھاوبەشی كوردستانی پێكبھێنرێت و گوتی، وەرن با بە بەشداری ھێزە سیاسییەكان لە ھەرچوار پارچەی كوردستان كۆنگرەی نەتەوەیی پێك بھێنین، ھێزێكی پاراستن و سیاسەت و دیپلۆماسی ھاوبەش پێكبێنین، ھێزەكانی گەریلا ئامادەن بە ھاوبەشی لەگەڵ پێشمەرگە ئەو ھێزە پێكبێنن.