نرخی نه‌وت گه‌یشته‌وه سه‌رووی 50 دۆلار
K24 - ھەولێر
جارێكی دیكه نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی به كاریگه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپاو، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته‌وه سه‌رووی 50 دۆلار ئه‌مه‌ریكی.
له ئاڵوگۆره‌كانی ئه‌مرۆی بازاڕه‌كانی كڕین و فرۆشتنی نه‌وتدا جارێكی دیكه نرخی نه‌وت به‌رزبویه‌وه و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی جۆری برێنت به 50 دۆلاره و 22 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا‌و هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت خاوی ئه‌مه‌ریكیش گه‌یشته‌وه 48 دۆلار‌و 88 سه‌نت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هاوكاته له‌گه‌ڵ دابه‌زینێكی كه‌می به‌های دۆلار‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا