دامەزراوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی پشتگیری ئابووری کوردستان دهکات
ئامادەیە لە رێگەی تەمویلکردنی پڕۆژەکان پشتیوانیی کەرتی تایبەت و گشتی لە کوردستاندا بکات
K24 - ههولێر:
دەستەی وەبەرھێنانی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، دامەزراوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی لە عێراق، ئامادەیە لە رێگەی تەمویلکردنی پڕۆژەکان، پاڵپشتی کەرتی تایبەت و گشتی لە کوردستاندا بکات و ھەوڵدەدات ئەو سێکتەرانە ببوژێنێتەوە، کە بۆ ئابووری ھەرێمی کوردستان گرنگن.
به گوێرهی راگهیهندراوهكه، د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی نوێنەرانی دامەزراوەکە کرد و رایگەیاند، حکومەت و دەستەی وەبەرھێنان ئامانجیانە سێکتەرە گرنگ و پێویستەکان پەرەپێبدەن، ئامادەن ھاوکاری و ئاسانکاری بۆ ھەر دامەزراوەیەکی دارایی بکەن، کە نیازی پێشخستنی ئابووری کوردستان و باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵکیان ھەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم کاتەدا ئابووری کوردستان و لەسەروویانەوە کشتوکاڵ پێویستی بە فراوانکردن و پێشخستن ھەیە و حکومەتیش بۆ ئەم مەبەستە پاڵپشتە.
دامەزراوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، لە ساڵی 1956 دامەزراوە و ئەندامە لە بانکی جیھانی، لە 125 وڵات نوێنەرایەتی ھەیە و کار لەسەر تەمویلکردن و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و باشتکردنی ئابووری وڵاتانی تازەگەشەسەندوو دەکات.


