سه‌رباری برسێتی و جه‌نگ جیهان به بێ رووسه‌كان روو له داڤۆس ده‌كه‌ن
"كۆڕبه‌نده‌كه له ژێر دروشمی "مێژوو له خاڵی وه‌رچه‌رخاندا: سیاسه‌تی حكومه‌ت و ستراتیژییه‌تی كار" ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات"

K24 – هه‌ولێر:
له سه‌روبه‌ندی ده‌ركه‌وتنی په‌تایه‌كی مه‌ترسیدار له چین، كه به كۆڤید19 ناسرا، دواین كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس له كانوونی دووه‌می 2020 له سویسرا به‌ڕێوه‌چوو، له‌وكاته‌وه‌ی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رنه‌كه‌وت و بایدن گه‌یشته كۆشكی سپی و له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاش جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌ستی پێكرد.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی فراوانی په‌تای كۆرۆنا، كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس بۆ ساڵی 2022 له‌كاتی خۆی به‌ڕێوه نه‌چوو، وا بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو (یه‌كشه‌ممه 22ـی ئایار / مایۆی 2022) كۆڕبه‌نده‌كه له ژێر دروشمی " مێژوو له خاڵی وه‌رچه‌رخاندا: سیاسه‌تی حكومه‌ت و ستراتیژییه‌تی كار"، به به‌شداری هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات.
كۆڕبه‌ندی داڤۆس به‌ر له 50 ساڵ له‌لایه‌ن كلاوس شواب، ئابووریناس و بزنێسمانی ئەڵمانی لە ساڵی 1971 وەك دامەزراوەیەكی قازانج نەویست دامەزراوه، ناوبراو له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، "دوای ده‌ركه‌وتنی سیستمی جه‌نگی سارد، دوژمنكاری رووسه‌كان بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه و له‌یاد ناچێ، كۆڕبه‌نده‌كه‌ش ئه‌مساڵ پاڵپشتی له ئۆكرانیا ده‌كات و رێگه نادرێت رووسه‌كان تێیدا به‌شدار بن".
ئاژانسی فرانس24 له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی كۆڕبه‌ندی داڤۆس، یه‌كه‌مین گوتار له‌لایه‌ن ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌خوێندرێته‌وه، جیا له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئۆكرانی له داڤۆس ئاماده ده‌بن، رووسه‌كانیش ئاماده‌ی كۆڕبه‌نده‌كه نابن و به‌بڕیارێك دوور خرانه‌ونه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه بۆرگه بریندی، سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی داڤۆس رایگه‌یاند، "دوورخستنه‌وه‌ی رووسیا له داڤۆس بڕیارێكی دروست بوو، به‌هیواین له داهاتوودا مۆسكۆ رێز له به‌ڵگه‌نامه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ركه‌كانی بگرێت".
جیا له‌وه‌ش داڤۆس جه‌خت له گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وای جیهان، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی وزه، ترس له دروستبوونی قه‌یرانی خۆراك و یه‌كسانی له نێوانی ژن و پیاو ده‌كاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد نه‌جار، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی سیاسه‌ت و یاسا پێشتر له وتارێكدا له‌باره‌ی كۆڕبه‌ندی داڤۆس رایگه‌یاندووه، راپۆرتی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە بەر رۆشنایی تازەترین رووپێو «Survey» مەزندەی مەترسییە جیهانییەكان ده‌كات، مەترسییە جیهانییەكانی 2022 دەخاتەڕوو، پاشانیش شرۆڤەی ئەو مەترسییە سەرەكییانە دەكات كە لە ئاكامی گرژیی ئابووری، كۆمەڵایەتی، ژینگەیی و تەكنەلۆژیایی ئێستاوە سەرهەڵدەدەن.
ئه‌م مامۆستایه‌ی زانكۆ له وتاره‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی: "مەترسییە سەرەكییەكان بریتین لە كێشەی كەشوهەوا، زیادبوونی دابەشبوونە كۆمەڵایەتییەكان، مەترسییەكانی تەكنەلۆژیا، ژیاندنەوەی ئابووریی جیهانیی نایەكسان و ناتەواو".
كۆڕبەندی ئابووریی جیھان لە ساڵی 1971 لە لایەن كلاوس شواب، پرۆفیسۆری ئەڵمانی زانكۆی ژنێڤ دامەزرا، لە سەرەتادا ناوی (كۆڕبەندی بەڕێوەبەرایەتی ئەوروپا) بوو، ئامانجیشی كۆ كردنەوەی رێبەرانی ئابووری و سەرمایەدارانی ئەوروپا بوو، بەڵام دواتر لە ساڵی 1987 بۆ (كۆڕبەندی ئابووریی جیھان) گۆڕا و پڕۆگرامەكانی بۆ پلاتفۆرمی چارەسەركردنی ناكۆكییە جیھانییەكان فراوانتر كران.
کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە 22ـی ئەم مانگە بەبەشداری 3000 سەرکردە و بەرپرس و بازرگان کە لە 118 وڵاتی دنیاوە ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات.