تونجه‌ل: رێگه ناده‌ین ده‌ست به‌سه‌ر شارهوانییهكانماندا بگرن
به یارمه‌تی خه‌ڵك شاره‌وانییه‌كانمان ده‌پارێزین
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكراتیك - DBP، سه‌باحه‌ت تونجه‌ل سه‌باره‌ت به پرسی لادانی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان رایگه‌یاند پلانی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان درێژه‌پێدانی پلانی رووخاندنه.
تونجه‌ل هه‌روه‌ها وتی رێگه ناده‌ین شاره‌وانییه‌كانمان ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێن و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌مان شاره‌وانییه‌كانمان ده‌پارێزین، كه هه‌ندێكیان ده‌نگی زیاتر له 50% هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و هه‌ندێكی تر 75% یان به‌ده‌ستهێناوه.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له شاری ئامه‌د رایگه‌یاند ئاكه‌په توندوتیژییه‌كی سیستیماتیك به‌رامبه‌ر پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكراتیك گرتۆته‌به‌ر كه چه‌ندین هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌ستگیركراون و چه‌ندین كه‌سیان لێ كوشتووه، هه‌روه‌ها ئاماژه به كوژرانی دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی رێبه‌ری پارته‌كه‌ی كرد كه چاره‌نووسی ئه‌ندامێكی تری ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌به‌ری پارته‌كه‌یان له شرنا‌خ دیار نییه.
هه‌روه‌ها وتی له شاره‌كانی كوردستان، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ شاره‌وانییه‌كان به‌ده‌ست پارته‌كانی سیسته‌می كۆماری توركیاوه بوون، كه هیچ خزمه‌تێكیان به خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێشكه‌ش نه‌كردووه. به‌ڵام شاره‌وانییه‌كانمان، به‌تایبه‌تی له ئامه‌د چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگیان جێبه‌جێكردووه، كه به‌هۆی دهسكهوتهكانیانهوه كه‌وتۆنه‌ته به‌ر هێرشی ئاكه‌په و ئه‌ردۆغان، بۆ هه‌ر شوێنێك ده‌چن شاره‌وانییه‌كانمان ده‌كه‌نه ئامانج.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسی وتی له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا ده‌ڵێن ئه‌وه‌نده پاره‌مان ناردووه، چی لێ ده‌كه‌ن؟ له كاتێكدا ئه‌و پاره‌یه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌كه‌مان به‌كاری دێنین، كه بۆ ماوه‌ی ساڵێكه پشكێنه‌ران له‌ناو شاره‌وانییه‌كانمان ناچنه ده‌ره‌وه، ته‌واوی كاره‌كانیان مانه‌وه‌یه له‌ناو شاره‌وانیدا و گه‌ڕانه به‌دوای كهموكورتییهكاندا، به‌ڵام بێجگه له خزمه‌تگوزاریی شاره‌وانییه‌كان، پێنووسێكیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، با هه‌ر ئه‌و پشكێنهرانه بچنه ئیستانبۆل و ئه‌نقه‌ره، كه پێمان وایه تووشی چه‌ندین گه‌نده‌ڵی ده‌بن.
وتیشی ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت هێرشكردن ده‌زانێت، ئێمه‌ش ده‌زانین چۆن به‌رگری له خۆمان بكه‌ین. هه‌روه‌ها هۆشداری دایه به‌رپرسانی توركیا كه به شێوازی دیموكراتیك به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به پشتیوانی لایه‌نه‌كانی دیموكرات و سوسیالیست له توركیا كرد.
له كۆتایی قسه‌كانیشیدا وتی ئێمه خه‌ڵكێكی بێ خاوه‌ن نین، ئه‌و خه‌ڵكه ده‌نگیان به ئێمه داوه، كه هه‌ڵبژێردراو و ئیراده‌ی ئه‌و گه‌له بووه ئامانجی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ئێمه خه‌ڵكه‌كه‌مان له پشته و به متمانه‌ی ئه‌وان هاتووین و ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه پێمان راسپێردراوه جێبه‌جێمان كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له جێبه‌جێكردنی. هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌مان داده‌نیشین و بڕیارێك ده‌ده‌ین.