یه‌كێتی ئه‌وروپا: له دۆخی شنگال نیگه‌رانین
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا دووپاتیكرده‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا له دۆخی شنگال نیگه‌رانه و پێویسته به‌زووترین كات حكومه‌تی عێراق كار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بكات، داواشی له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێن.
ئه‌م گوتانه‌ی ناتالی لویسۆ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له په‌رله‌مانی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هاتوون و گوتی: "هێشتا مه‌ترسی داعش له عێراق و ناوچه جێناكۆكه‌كان "ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم" ماوه، بۆیه هاوكارییه‌كانمان بۆ هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌رده‌اوم ده‌بێت".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا جه‌ختیشیكرده‌وه، "دۆخی شنگال جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه و خراپی ئه‌وشی ئه‌و ناوچه‌یه، وایكردووه خه‌ڵكی شنگال نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان".
له درێژه‌ی گته‌كانیدا لوزۆ پێداگیریشی له‌وه كرد، كه "ده‌بێت حكومه‌تی عێراق به‌زووترین كات كار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌زانم ئێستا گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و هیوادارام لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت".
گوتیشی: "سه‌باره‌ت به دۆخی گشتیی عێراق، یه‌كێتی ئه‌وروپا عێراقێكی سه‌ربه‌خۆ و به‌هێزی ده‌وێت، نه‌ك عێراقێك كه ببێته قوربانی ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ و لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان".
H.B