یه‌كێتی ئه‌وروپا: بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال ئاماده‌ی هاوكارین
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوكاریكردنی پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال پیشاندا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، شاندێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای له وڵاتانی دراوسێی عێراق كرد، ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه كاروباری ناوخۆی عێراق و ئاماده‌یی یه‌كێتی ئه‌وروپای پیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی له ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی قه‌زای شنگال و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان هاوكار بێت.
له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، ناتالی لوازۆ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه سه‌رۆكایه‌تی شاندی یه‌كێتییه‌كه‌ی كردووه بۆ عێراق وتی: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه گرنگه.
كۆنفرانسه‌كه له بینای په‌رله‌مانی كوردستان و دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا لوازۆ دووپاتیكرده‌وه، یه‌كێتییه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی عێراقییه‌كان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی تیرۆردا.
له باره‌ی ره‌وشیی ئه‌منیی ناوچه دابڕاوه‌كانیش وتی: هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه عێراقییه‌كان و هه‌رێمی كوردستان "زۆر گرنگه".
سه‌باره‌ت به ره‌وشی شنگال وتی: "ئه‌وه‌ی له شنگال ده‌گوزه‌رێت مایه‌ی نیگه‌رانییه. پێویسته ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان و ژیان ئاسایی بكرێته‌وه".
وتیشی: "پێویسته حكومه‌تی عێراق كار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال بكات و یه‌كێتی ئه‌وروپاش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاماده‌یه هاوكار بێت".
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕوای وایه عێراق وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه و پێویسته دراوسێكانی رێز له سه‌روه‌ری و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌ی بگرن.