یه‌كێتی ئه‌وروپا سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر رووسیا درێژ ده‌كاته‌وه
K24 - ھەولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر رووسیا بۆ ماوه‌ی 6 مانگی دیكه درێژ ده‌كاته‌وه‌و تا ئێستا بارودۆخێكی ئه‌وتۆ نههاتوەته ئاراوه ئه‌و سزایانه هه‌ڵبگیرێت.
جان مارك، ئایرلۆتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد بڕیاره 28 و 29 ئه‌م مانگه یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆببێته‌وه بۆ لێكۆلینه‌وه له سووككردنی یان هه‌ڵگرتنی سزا ئابووریه‌كان و جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنامه‌ی مینسك.
په‌یوه‌ندی نێوان روسیا‌و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دوای دۆسیه‌ی ئۆكرانیا‌و نیمچه دورگه‌ی قرم ده‌ستیپێكرد له‌ساڵی 2014 وه تا ئێستا هه‌ردوو لا كۆمه‌ڵێك سزای ئابووریان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی یه‌كتری داناوه‌و هه‌موو شه‌ش مانگ جارێك ئه‌و سزایانه درێژ ده‌كرێته‌وه تا ئێستا بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.