كوردستان 24 ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی میدیاكانی توركیا

به‌شی توركی ماڵپه‌ڕی كوردستان24 به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م بووه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ

K24 – هه‌ولێر:

به‌شی توركی ماڵپه‌ڕی( كوردستان 24) به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م بووه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ بۆ میدیا به‌ ناوبانگه‌كانی توركیا و لێدوان و ڕاپۆرته‌كانی له‌لایه‌ن ئه‌و میدیانه‌ی توركیاوه‌ پشتی پێده‌به‌سرێت.

به‌هۆی چالاكبوونی تیمه‌كانی كوردستان 24 له‌ باكوری كوردستان و توركیا و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت و لێدوانی تایبه‌ت له‌ كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان و خستنه‌ڕووی دواین  زانیاری له‌باره‌ی ڕووداوه‌ سیاسی و ئه‌منیه‌كان،میدیاكانی توركیا كوردستان 24 وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن.

هه‌رچه‌نده‌ به‌شی توركی (كوردستان 24) ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌ ده‌ست به‌كار بووه‌ و هێشتا له‌ سه‌ر په‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 یش به‌ده‌ر نه‌كه‌وتووه‌، به‌ڵام له‌ناو توركیا و باكوری كوردستان دا ناسراوه‌ و جگه‌ له‌ هاوڵاتیانی باكوری كوردستان و توركیا،میدیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش كردوویانه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ بۆ هه‌واڵه‌كانیان.