په‌رله‌مانی عێراق به كۆی ده‌نگ پڕۆژه یاسای ئاسایشی خۆراكی په‌سند كرد
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان به پڕۆژه یاسای پشتیوانی به‌په‌له‌ی ئاسایشی خۆراك كۆبووه‌وه و به كۆی ده‌نگ یاساكه‌ی په‌سند كرد.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایه دووپاتیكرده‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی بچووك سه‌یر ده‌كرا، بۆیه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مان چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو هیچ لایه‌نێك له‌و بڕه پاره‌یه بێبه‌ش نه‌بێت، كه له‌ناو پڕۆژه یاساكه‌دا خه‌مڵێنراوه و نزیكه‌ی 25 ترلیۆن دیناره.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا به كۆی ده‌نگ پڕۆژه یاسای ئاسایشی خۆراك په‌سند كرا.