بەھۆی بۆردومانی رووسیا 20 كەس لە رەققە كوژران
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی زانیارییەكان لە ئەنجامی بۆردومانە ئاسمانیەکانی روسیا بۆ سەر رەققە 20 کەس کوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوونە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی روسیا، بۆردومانی شاری رەققەیان کرد و لە ئەنجامدا20 بیست کەس کوژران و بە دەیانی دیکەش برینداربوون.
هاوکات، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی سوریاشەوە بۆ سەر شارۆچکەی بارەی سەر بە ئیدلبی باکووری ئەو وڵاتە 6 هاوڵاتی سڤیل کوژران. ئەم بۆردومانە ئاسمانیانە دوای تەنیا رۆژێک هاتن لە شکستی سەربازانی سوپای ئەسەد لە رۆژئاوای باشووری رەققە.