به ڤیدیۆ.. نۆ ئەندامی خێزانێکی ئاوارەی شنگال خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن

K24 – شنگال:
خێزانێكی ئاواره‌ی شنگال له باردودۆخێكی خراپ ژیان ده‌كه‌ن، ئه‌وان پێكهاتوو له 10 كه‌س، 9 كه‌سیان نه‌خۆشن تا ئه‌و ئاسته‌ی رۆژانه دایك و باوكیان به زنجیر ده‌یانبه‌ستنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال، له كۆی خێزانێكی 10 كه‌سی له كه‌مپێكی ئاواره‌كانی شنگال، 9 كه‌سیان خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن، رۆژانه خه‌ڵك نان و ئاویان پێده‌دات.
هه‌روه‌ها په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، باوكی ئه‌و منداڵانه پێشتر نه‌شته‌رگه‌ری مێشكی بۆ كراوه، دایكیشیان نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌یه و رۆژانه ته‌نیا به كاروباری ئه‌و منداڵه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه خه‌ریكه.
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر رۆژێك خێرخوازان هاوكاری ئه‌و خێزانه نه‌كه‌ن، ئه‌و رۆژه بێ نان و ئاو ده‌مێننه‌وه.
ئه‌و خێزانه خه‌ڵكی ناحییه‌ی سنوونێن، له ساڵی 2014ـه‌وه ئاواره بوونه.