بەهۆی کەمی خستنەڕوو.. نرخی نەوت بەرزبووەوە

نەوت بەرامبەر بە دۆلار
نەوت بەرامبەر بە دۆلار

K24 - هەولێر:

بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست بۆ سووتەمەنی پێشبینییەکان بە بەرزکردنەوەی نرخی سوو لەلایەن یەدەگی بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بەرزبووەوە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئاب بە رێژەی سەدا 0.14 بۆ 121.34 دۆلار بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 0.1 بۆ 119.08 دۆلار بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان وایکردووە، بازرگانان و وەبەرهێنەران بە وردی چاودێری بڕیارەکانی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا بکەن کە بڕیارە ئەمجارە 75 خاڵی سەرەکی رێژەی سوو بەرزبکاتەوە، ئەوەش بەرزترین بەرزکردنەوەی نرخی سووە لە 28 ساڵی رابردووی وڵاتەکەدا.

Fly Erbil Advertisment