وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان پێویستی به 30 جار هه‌وڵدان هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ، هه‌وڵه‌كانی وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان، به شێوه‌یه‌كی مام ناوه‌ندی، گه‌یشتووه نزیكه‌ی 30 جار، پێش ئه‌وه‌ی كه واز له جگه‌ره‌كێشان بێنێت.
مایكل چایتون له كولیژی ته‌ندروستی گشتی له زانكۆی تۆرنتۆی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند: " باس له پێنج تا حه‌وت جار هه‌وڵدان بۆ وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان ده‌كه‌ین، به‌ڵام له راستیدا ژماره‌ی هه‌وڵه‌كان زۆر زیاتره".
به پشت به‌ستن به داتای زیاتر له 1200 جگه‌ره‌كێش له كه‌نه‌دا، وتی هه‌وڵه‌كانی وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان، به‌شێوه‌یه‌كی مام ناوه‌ندی ده‌گاته نزیكه‌ی 30 جار هه‌وڵدان.
چایتون و هاوكارانی رایانگه‌یاند به‌راورده‌كانی پێشوو بۆ ژماره‌یه‌كی كه‌متر له لێكۆڵینه‌وه‌كان كه‌مكراوه‌ته‌وه، ته‌نیا باس له‌وانه كراوه كه سه‌ركه‌وتوو بوونه له وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان، له كاتێكدا باس له‌وانه نه‌كراوه كه شكستیان هێناوه و نه‌یانتوانیوه واز له جگه‌ره كێشان بێنن.
هه‌روه‌ها جۆن هیوز له كولیژی پزیشكی له زانكۆی فیرمونت رایگه‌یاند كاریگه‌ریی سه‌ره‌كی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه ئه‌وه‌یه كه پزیشكان له ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشان دڵنیابن، كه شكستی هه‌وڵه‌كانی وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان بۆ ماوه‌ی 10 جار به‌مانای ئه‌وه نییه كه ناتوانن واز له جگه‌ره كێشان بێنن.
وتیشی كێشه‌ی وازهێنان پاش 20 جار هه‌وڵدان ئه‌وه‌یه 10 ساڵی ده‌خایه‌نێت، له‌م پرۆسه‌یه‌دا وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان گرنگ نییه، به‌ڵكو هه‌وڵدانه بۆ وازهێنان، ئه‌ویش كه له ته‌مه‌نێكی كه‌م دای.