قه‌ره‌یلان: له ماوه‌ی 10 مانگدا زیاتر له حه‌وت هه‌زار سه‌رباز كوژراون
په‌كه‌كه و توركیا ئاماری جیاواز بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
- هه‌ولێر
ئه‌ندامی كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه، موراد قه‌ریلان رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی 10 مانگی ئه‌م دواییه‌ی شه‌ر و پێكدادانه‌كانی باكووری كوردستانی 2345 سه‌رباز و پۆلیسی تورك له شه‌ری دژی گه‌ریلاكانیان كوژراون و 4362 سه‌رباز و پۆلیسی تر له شه‌ڕی دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی سڤیل له‌ناو شاره‌كان كوژراون.
قه‌ره‌یلان هه‌روه‌ها ئاماری سوپای توركیا سه‌باره‌ت به قوربانیانی په‌كه‌كه له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوو ره‌تكرده‌وه كه له لایه‌ن فه‌رمانده‌ی سوپای توركیا پێشكه‌ش به كۆمبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت كراوه.
له ئاماری سوپای توركیا باس له گیان له‌ده‌ستدانی 7600 گه‌ریلای په‌كه‌كه كرابوو. قه‌ره‌یلان ئه‌و ئاماره‌ی ڕه‌تكرده‌وه و له به‌رامبه‌ردا ئامارێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یاند: "به قسه‌ی قه‌ره‌یلان له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوو 345 گه‌ریلا شه‌هیدكراون و له یه‌كینه‌كانی پاراستنی سڤییلیش 376 كه‌س شه‌هیدبوونه، كه كۆی گشتی ده‌كاته 721 كه‌س و 12 گه‌ریلاش كه‌توونه‌ته ده‌ستی دوژمن".
هه‌روه‌هاگوتی له 24 ته‌موزی 2015 تا مانگی 31 ئایار، سوپای توركیا 275 ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی و 581 هێرشی هه‌وایی ئه‌نجامداووه.
سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه‌ش ناوبراو گوتی له ماوه‌ی 10 مانگدا، 973 چالاكییان ئه‌نجامداوه كه 2345 سه‌ربازییان كوشتووه كه 13 ئه‌فسه‌ر پایه‌به‌رز له‌ناو دایه و 159 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی روخێنراون، 75 شه‌ڕ و پێكدادان روویداوه و 4 كۆپته‌ریان خستۆته خواره‌وه و 142 ئۆتۆمبێلیان سووتاندووه و سێ فرۆكه‌ی دۆزینه‌وه خراوه خواره‌وه و له 43 كۆپته‌ری سكۆرسی و جۆره‌كانی تریش درواوه.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ناو شاره‌كانیشی وتی له 12 شار شه‌ڕ و پێكدادان روویداوه، كه ته‌واوی ئه‌و شه‌ڕانه له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی سڤیل كراون، كه زۆر هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌م شه‌ڕانه‌دا شه‌هیدبوونه. ته‌نیا له جزیره نزیكه‌ی دووسه‌د كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.