كلینزمان له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره دۆڕاندنمان به‌رانبه‌ر تانگۆ ئاساییه
یۆرگن كلینزمان راھێنەری ھەڵبژاردەی ئامێریكا، دوای ئەو شكستە گەورەی كە لە چوارگۆشەی زێرینی جامی كوپا ئامێریكای لە بەرانبەر ئەرجنتینا تووشی بوو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌م شكسته به شتێكی ئاسایی ده‌زانێت.
یۆرگن كلینزمان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: دۆراندن لە بەرانبەر تیپێك كە 3 یاریزانی ھاوشێوەی (مێسی، ھگواین وماسكیرانۆ)ـی ھەبێت، بێگومان بۆ ئێمه شەرمەزاری نییە.
راھێنەرەكەی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئەڵمانیا ده‌شڵێت: هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ لە ئێستادا باشترین ھەڵبژاردەی تۆپی پێی جیھانە، بۆیە من دوای تەواوبوونی یارییەكە لە شوێنی خۆگۆرین راستەوخۆ ئەم قسانەشم بە یاریزانەكانم وتوە.
به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ له یاریی پێشكۆتایی جامی كۆپا ئامێریكای سه‌ده، هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ به چوار گۆڵی خاوێن له هه‌ڵبژارده‌ی ئامێریكای میوانداریی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی برده‌وه، له‌م یارییه‌دا مێسی گۆڵێكی به لێدانی راسته‌وخۆ تۆمار كرد و دوو گۆڵیشی درووست كرد، لاڤێزی گۆڵێكی تۆمار كرد و 2 گۆڵه‌كه‌ی تریش له لایه‌ن هیگواینه‌وه تۆمار كرا.