ئێران :رزگارکردنەوەی فەللوجە بە سەرپەرشتی قاسم سولەیمانی بووه
K24 - ھەولێر
ئاژانسێكی ئێرانی رایگەیاند، فەللوجە بە سەرپەرشتی قاسم سولەیمانی كۆنترۆڵكراوە، ئێستاش بە مەبەستی سەرپەرشتیكردنی شەڕ بەرەو باشووری شاری حەلەب لە سووریا بەڕێككەوتووە.
لە هەواڵێکدا ئاژانسی فارس نیوزی ئێران بڵاویکردەوە: "دوای ئەوەی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، سەرپەرشتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی فەللوجەی کرد، بەرەو باشووری حەلەب بەرێکەوتووە، به مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی بەرەی شەڕەکانی ئەو ناوچەیە".
به‌گوێره‌ی میدیا ئێرانییه‌كان، قاسم سولەیمانی هەمیشە لە نێوان ئێران و عێراق و سووریا و هه‌ندێكجاریش له لوبنان سه‌رپه‌رشتی به‌ره‌كانی شه‌ڕ ده‌كات.