هۆڵهندا.. هونەرمەندێکی کورد بەشداری لە فێستیڤاڵی ژینگەپارێزیدا دەکات
بە گۆرانیەکی کوردی لەگەڵ چەندین هونەرمەندی دیكهی وڵاتان بەشدار دەبێت

K24- هۆڵهندا:
بۆ یەکەمجار هونەرمەندێکی کورد بانگهێشتی ئەو فێسیڤاڵی ژینگهپارێزی له هۆڵهندا دەکرێت و بە گۆرانیەکی کوردی لەگەڵ چەندین هونەرمەندی دیكهی وڵاتان بەشدار دەبێت.
هونەرمەند کاروان حەمید حەلاق، کەسێکی چالاك و لە زۆربەی چالاکییە هونەریەکان بەشدارە، بە گۆرانی و موزیکی کوردی و جلوبەرگی کوردیەوە بهشداربوو.
ئهو هونهرمهنده بە کوردستان24ی راگەیاند، "بە خۆشحاڵیەوە لەو فێستیڤالە بەشداربووم، بۆ ئێمەی کورد گرنگە کولتوور و میوزیك و گۆرانی کوردی لەهەر شوێنێك و دەروازەیەکی بچوکیش بێت، بەشدار بین و خەڵکی دەرەوە بە میوزیك و گۆرانی و کولتووری کوردی ئاشنا بکەین".
کاروان حەمید حەلاق گوتیشی: "من لە هەرچالاکیەك بانگهێشت بکرێم، تەنانەت بە گۆرانیەکیش بێت، بەشدار دەبم و خۆشحاڵ دەبم، لەبەر ئەوەی تەنها گۆرانییەکە نییە کە گوێبیستی دەبن، دواتر لە پشووەکاندا چەندین جار دووبارە بووهتەوە، کە دێن و پرسیار لەبارهی کوردستان، کورد، میوزیک و هونەرەکەی و تەنانەت هەندێکجاریش باس لە جوانی و جوگرافیای کوردستانیش دەکرێت، منیش هەندەی زانیاری خۆم بۆیان باس دەکەم و خۆشحاڵ دەبن".
فێستیڤالی ژینگەپارێزی لە هۆڵەندا ساڵانە بەڕێوەدەچێت، بهڵام بە هۆی دۆخی تایبهتی تهندروستی و رێكارهكانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا، بۆ ماوهی دووساڵ ئهو چالاكیه ئەنجام نەدرا.

H.B