به‌شار ئه‌سه‌د، عیماد محه‌مه‌د بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ راسپارد
K24 – هه‌ولێر
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سوریا، عیماد محه‌مه‌د بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ راسپارد.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی سانای سوریا، به‌شار ئه‌سه‌د به دره‌كردنی مه‌رسومی ژماره 187 ساڵی 2016، ئه‌ندازیار عیماد محه‌مه‌د دیب خه‌میس بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا راسپارد.
- عيماد محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌با له رۆژی 1961/8/1 له ریفی دیمه‌شق له‌دایكبووه.
- بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاری كاره‌با له زانكۆی دیمه‌شق له ساڵی 1981 به‌ده‌ستهێناوه.
- له ساڵی 1987 تا 2005 به‌ڕیوه‌به‌ری چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له دامه‌زراوه‌ی گشتی بۆ دابه‌شكردن و وه‌به‌رهێنان له وزه‌ی كاره‌با بووه.
- له ساڵی 2005 تا 2018 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گشتی كاره‌بای پارێزگای ریفی دیمه‌شق بووه.
- له ساڵی 2008 تا 2011 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دامه‌زراوه‌ی گشتی دابه‌شكردن و وه‌به‌رهێنانی له كه‌رتی كاره‌با بووه.
-
له ساڵی 2011 تا ئێستا وه‌زیری كاره‌با بووه.
- خێزانداره و خاوه‌ن دوو كچ و كوڕێكه.