ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر كێڵگه نه‌وتی و غازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ئیدانه‌كرد و وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشانه دووپاتیكرده‌وه، پێویسته لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه بكرێت.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، نێد برایس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر كێڵگه نه‌وتی و غازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، به‌تایبه‌ت ئه‌و زنجیره هێرشانه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌دا كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر.
تێد برایس له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "دووبارەبوونەوەی هێرشە موشەکیهكان و هاوەنەکان، کە ئاراستەی ژێرخانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکرێت، بۆ تێکدانی سەقامگیری ئابووری و بڵاوكردنه‌وه‌ی دووبەرەکێ و ترساندنە".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "دەبێت لێكۆڵینەوە له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بكرێت، كه به‌رپرسن له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه و ده‌بێت رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه".
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سێ هێرشی مووشه‌كی جیاواز له كاتی جیاواز كراونه‌ته سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی و ماددیان به‌دواوه بێت.