مه‌سرور بارزانی: حكومه‌تی فیدراڵ ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانیه‌تی جێبه‌جێی نه‌كردووه
"بۆدرووستكردنی لیوا هاوبه‌شه‌كان تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ ته‌مویلی بۆ پرۆژه‌كه نییه"

K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌منییه‌كان، لیوا هاوبه‌شه‌كان درووستكراوه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ ته‌مویلی پڕۆژه‌كه‌ی نه‌كردووه.
له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان، مه‌سرور بارزانی گوتی: له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گفتوگۆمان كردووه، كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكی له یاساده‌رچوو ئه‌م كارانه ده‌كرێن، حكومه‌تی عێراقیش دانی به‌وه ناوه‌كه كێن ئه‌وانه‌ی ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكار بن و ئه‌م هێرشانه كۆتایی پێبێت.
گوتیشی: له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر هێڵین، بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌و لیوا هاوبه‌شه‌ی بڕیاری درووستكردنی دراوه، كاره‌كانی ته‌واو بووه، به‌ڵام حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانیه‌تی، جێبه‌جێی نه‌كردووه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی سه‌ربازی قسه‌م كردووه، ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌موو شته‌كان لای ئه‌وان ته‌واو بووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ تا ئێستا ته‌مویلی ئه‌م پرۆژه‌یه نه‌كراوه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه ئه‌منییه هاوكارێكی زۆر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه خه‌ڵكێكی له یاساده‌رچوو یان خه‌ڵكێكی تیرۆریستیش نه‌توانن ئه‌م شوێنه بۆ په‌لاماردانی كوردستان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌كاربهێنن.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له رووداوه‌كه‌ی دوێنێ خه‌فه‌تبارم، دوو مامۆستای زانكۆمان له‌ده‌ستداوه، كه خه‌ساره‌تێكه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زیری ناوخۆم راسپاردووه، كه په‌له بكات له به‌دیجیتاڵكردنی مۆڵه‌تی چه‌ك و تا كۆتایی ئه‌مساڵ پێویسته ته‌واو بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای كاره‌ساته‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان به زووترین كات تاوانباره‌كه‌یان ده‌ستگیركرد و راده‌ستی یاسا كرا، هیوادارم توندترین سزا وه‌ربگرێت.