به فه‌رمی، داهاتووی ڤاردی یه‌كلایی بووه‌وه
یانه‌ی تۆپوه‌شێنه‌كانی بێهیوا كرد
یانه‌ی لیسته‌ر سیتی به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی جیمی ڤاردی بۆ چوار ساڵی داهاتوو راگه‌یاند.
یانه‌ی لیسته‌ر سیتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ بڵاویان كرده‌وه، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ڤاردی په‌یوه‌ندی به هیچ یانه‌یه‌ك ناكات و تا چوار ساڵی دیكه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه یانه‌ی ئارسێناڵ له ماوه‌كانی رابردوو گرێبه‌ستێكی پێشكه‌ش به ڤاردی كرد بوو به مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 120 هه‌زار پاوه‌ند.
ڤاردی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه به 24 گۆڵ خانه‌ی دووه‌می گۆڵكارانی پرێمه‌ر لیگی گرت و ته‌نیا به جیاوازی یه‌ك گۆڵ له هاری كه‌ینی گۆڵكاری خوله‌كه دوور بوو، هاوكات بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژوودا نازناوی پرێمه‌ر لیگی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیسته‌ر سیتی برده‌وه.