ھێزەكانی سووریای دیموكرات چوونە ناو منبجەوە

K24 – ھەولێر

ھێزەكانی سووریای دیموكرات چوونە ناو شارۆچكەی منبجی پارێزگا حەلەبی سووریا.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە دوای ئۆپراسیۆنێکی فراوانی چەند رۆژە لەلایەن شەڕڤانانەوەو بە هاوکاری هێزە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزەکانی سووریای دیموکرات چوونە نێو شارۆچکە منبجەوە.

ئاژانسەکانی هەواڵ ئەوەشیان بڵاوکردۆتەوە هێزەکانی سووریای دیموکرات هێرشێکی بەرفراوانیان دەستپێکردووەو لە باشوورو رۆژهەڵاتی شارۆچکەی منبجەوە رۆشتوونەتە نێو شارۆچکەکە.

هێزەکانی سووریای دیموکرات هێرشەکەیان بە پاڵپشتی فرۆکەی هاوپەیمانانەو گەڕەکی ئەسەدیەیان کۆنترۆڵکردۆتەوە.

ئۆپراسیۆنی کۆنرۆڵکردنەوەی منبج لە 31 ی مانگی ئایارەوە دەستی پێکردووەو ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی ئاوارە بوون سەرەڕای ئەوەی داعش رێگریلێکردوون تا وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریان بهێنێت.