پلاسخارت جارێکی دیکە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کۆدەبێتەوە
,%20Erbil,%20Kurdistan%20Region,%20May%2026,%202022.%20(Photo%20UNAMI).jpg)
K24 - هەولێر:
دوای دوو جار کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و نەگەیشتن بە رێککەوتن، جارێکی دیکە بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان، جێنین پلاسخارت کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ شەممە 2ـی تەموزی 2022، سهرچاوهیهك له بزووتنەوەی گۆڕان بە كوردستان24ـی راگەیاند، "دوای جهژن لایەنە سیاسیەكان لە سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان گەڕی سێیەمی گفتوگۆكان دەستپێدەکەنەوە".
سهرچاوهكهی بزووتنهوهی گۆڕان گوتیشی: "تا ئێستا نەگەیشتونەتە رێككەوتن بەڵام لێكتێگەیشتن ھەیە".
رۆژی 9ـی حوزەیرانی 2022، دووەم کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بەڕێوەچوو.
تەوەری کۆبوونەوەی دووەمی لایەنە سیاسیەکان ئەم چوار خاڵەی لەخۆدەگرت:
1- وادەی هەڵبژاردن
2- کاراکردنەوەی کۆمسیۆن
3- هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لەرووی یەک بازنەیی و فرە بازنەیی.
4- پاککردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەران.
ئەم کۆبوونەوەیەش درێژکراوەی کۆبوونەوەکەی 26ی ئایار بوو، کە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، لە نێوان پلاسخارت و حزبە کوردستانییەکان بەڕێوەچوو.