به وێنه.. مۆلۆسیا.. وڵاتێك له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌مه‌ریكا دانیشتوانه‌كه 32 كه‌سه
دانیشتوانه‌كه‌ی 32 كه‌سه و سوپای ده‌ریایی خۆیشی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
مۆلۆسیا به وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ داده‌نرێت و ده‌كرێت بگوترێت، سه‌یرترین وڵاتی سه‌ربه‌خۆی جیهانه، چونكه هێنده بچووكه، دانیشتوانه‌كه ته‌نها 32 كه‌سه.
سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "من سه‌رۆك كیڤن بۆو، به‌رپرسم له كۆماری مۆلۆسیا و ئه‌وه‌ش تاكه ئه‌ركی منه له ژیان".
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا دانی به‌و ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆیه نانێت، به‌ڵام سه‌رۆكی مۆلۆسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وان له یادی سه‌ربه‌خۆییدا، كارتی پیرۆزبایی سه‌رۆك ئۆبامایان به‌ده‌ست گه‌یشتووه و پێان وایه، ئه‌مه‌ریكا وه‌كو ئازادی راده‌ربڕین رێز له‌و رایه ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌وان به گوێره‌ی یاساكانی ئه‌مه‌ریكا باج ده‌ده‌ن و ده‌ڵێت: "ئێمه به گوێره‌ی یاسای ئه‌مه‌ریكا باج ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێمه ناومان له‌و باجه ناوه هاوكاری ده‌ره‌كی، وه‌ك هاوكارییه‌ك ده‌یده‌ینه ئه‌مه‌ریكا".
سه‌رۆكی مۆلۆسیا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "حه‌ز ده‌كه‌ین سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر كاره جۆراو جۆر و جیاوازه‌كانی مۆلۆسیا، ئێمه شانازییه‌كی زۆر به پرۆگرامی بۆشایی ئاسمان ده‌كه‌ین، وڵاته‌كه‌مان به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه به‌ناوی (فۆلۆرا) به زمانی ئیسپرانتۆ، كه به زمانی دووه‌می دانیشتوانی مۆلۆسیا داده‌نرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ژماره‌ی دانیشتوانی كۆماره‌كه‌مان 32 كه‌سه و زۆربه‌ی سه‌ربازانیشمان بووكه‌ڵه‌ن، چونكه تێچوویان كه‌متره و هه‌موو دانیشتوانیش حه‌ز به‌و شێوازه ده‌كه‌ن".
مۆلۆسیا له ساڵی 1977 دامه‌زراوه و سه‌رۆكه‌كه‌شی ده‌ڵێت: "چه‌ندین ده‌وڵه‌تی له‌و شێوه‌یه هه‌ن و دامه‌زرێنه‌رانییان كه‌سانی زیره‌ك لێهاتوون، من ته‌مه‌نم 15 ساڵ بووه كه مۆلۆسیا دامه‌زرێندرا، به‌ڵام بیرۆكه‌كه‌ی تا ئێستاش له‌ناو مێشكم ماوه و له به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌شمان به‌رده‌وام ده‌بین" .
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)