ئه‌مڕۆ بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی دووه‌مین یاریزانی راگه‌یاند

یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ گواستنه‌وه‌ی دووه‌مین یاریزانی راگه‌یاند و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ش یه‌ك ملیار یۆرۆیه.
بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌راستكاری كۆتدیڤواری فرانكی كیسێ به گرێبه‌ستێك تا 2026 راگه‌یاند، دوای 3 كاتژمێر به‌سه‌ر راگه‌یاندنی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه، ئاندریاس كریستینسنی دانیماركیشی گواسته‌وه، گرێبه‌ستی ئه‌م به‌رگریكاره دانیماره‌كه‌ش تا 2026ـه.
یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دا رایگه‌یاندووه مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فرانكی كیسێ و ئاندریاس كریستنسن هه‌ریه‌كه‌یان 500 ملیۆن یۆرۆیه كه به هی هه‌ردووكیان ده‌كاته یه‌ك ملیار یۆرۆ.
كریستینسن ته‌مه‌نی 26 ساڵه، له هاوینی 2017 له یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخی ئه‌ڵمانیا بۆ یانه‌ی چێڵسی گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی له‌نده‌نییه‌كه له كۆی 160 یاری، 2 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه.
