به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له ئه‌ڵمانیا 50 كه‌س برینداربوون
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له ناو یه‌كێك له هۆڵه‌كانی سینه‌ما له ڤایرنهایم له رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا، ژماره‌یه‌كی كه‌س بوونه قوربانی.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا، ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 50 كه‌س و چه‌كداره‌كه‌ش ژماره‌یه‌ك كه‌س به بارمته گرتووه.
له ئێستاشدا هێزه‌كانی پۆلیس گه‌مارۆی ئه‌و شوێنه‌یان داوه و تیمه‌كانی فریاگوزاریش سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی بریندارانی رووداوه‌كه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه.