به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ ئه‌ڵمانیا 50 كه‌س برینداربوون

K24 - هه‌ولێر:

به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ ناو یه‌كێك له‌ هۆڵه‌كانی سینه‌ما له‌ ڤایرنهایم له‌ رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا، ژماره‌یه‌كی كه‌س بوونه‌ قوربانی.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا، ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی 50 كه‌س و چه‌كداره‌كه‌ش ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌ بارمته‌ گرتووه‌.

له‌ ئێستاشدا هێزه‌كانی پۆلیس گه‌مارۆی ئه‌و شوێنه‌یان داوه‌ و تیمه‌كانی فریاگوزاریش سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی بریندارانی رووداوه‌كه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌.