وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا: 200 هه‌زار كه‌س له رۆژێكدا تووشی كۆرۆنا ده‌بن
"شه‌پۆلی حه‌فته‌م رووی له فه‌ره‌نسا كردووه"
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا ئاشكرایكرد، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا ده‌گاته 200 هه‌زار كه‌س.
فرانسو برۆن، وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، ره‌نگه تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا بگاته 200 هه‌زار كه‌س.
وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاند، شه‌پۆلی حه‌فته‌می كۆرۆنا رووی له وڵاته‌كه كردووه، رۆژانه 120 هه‌زار كه‌س له فه‌ره‌نسا تووشی كۆرۆنا ده‌بن، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ـی تهمووز / یۆلیۆی 2022 رێژه‌كه‌ی ده‌گاته 200 هه‌زار تووشبوو.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس