كوردێك بووه‌ وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا

نه‌دیم زه‌هاوی، له‌لایه‌ن بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌ وه‌زیری دارایی ده‌ستنیشان كرا

نه‌دیم زه‌هاوی
نه‌دیم زه‌هاوی

K24 - هه‌ولێر:

بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بڕیاریدا بە دیاریکردنی نەدیم زەهاوی، بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ته‌ندروستی بەریتانیا، دوای ئەوەی ئەمشەو ریشی سوناکی وەزیری دارایی و ساجید جاوید، وه‌زیری ته‌ندروستی دەستیان لەکارکێشایەوە.

نه‌دیم زه‌هاوی، خه‌ڵكی كوردستانه‌ و له‌ ساڵی 1967 له‌دایكبووه‌، له‌ ته‌مه‌نی 11 ساڵییه‌وه‌ چووه‌ته‌ به‌ریتانیا، هه‌ر له‌وێ خوێندوویه‌تی، چه‌ند پۆستێكی باڵای له‌ حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌بردووه‌، به‌ر له‌وه‌ی ببێته‌ وه‌زیری دارایی.

نه‌دیم زه‌هاوی
نه‌دیم زه‌هاوی

نه‌دیم زه‌هاوی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، كاتێك هاتووه‌ته‌ به‌ریتانیا، ته‌مه‌نی 11 ساڵ بووه‌، هیچ وشه‌یه‌كی ئینگلیزی نه‌زانیوه‌، به‌هۆی له‌ قوتابخانه‌ تووشی گاڵته‌پێكردن بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه‌تا ئێستا له‌و ئاسته‌یه‌.

 

 

Fly Erbil Advertisment