هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌ره‌و منبج له پێشڕه‌ویدان
ته‌نها دوو كلیۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاره‌كه‌وه دوورن
K24 - هه‌ولێر:
رووانگه‌ی سووریا بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، له ئێستادا شه‌ڕ و پێكدادان له‌ناو شاری منبج له نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره شه‌ڕ بگاته ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و شاره و به رزگاركردنیشی ده‌بێته هۆی ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه پاڵپشتی ده‌كرێن.
ئه‌و هێزه كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌و هێزه‌ن، له پێشڕه‌وییه‌كانییان به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی شاره‌كه به‌رده‌وامه و له ئێستاشدا ته‌نها دوو كلیۆمه‌تر له سه‌نته‌ری منبج دوورن.
له كۆتایی مانگی رابردوو، ئه‌و هێزانه، به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هێرشیان بۆ سه‌ر شاری منبجی هاوسنووری توركیا ده‌ستپێكرد.
به ده‌رهێنانی ئه‌و شاره له‌ژێر چنگی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ره‌كی له په‌یوه‌ندیكردنی رێكخراوه‌كه به ده‌ره‌وه، داده‌خرێت و ئه‌و هێزانه‌ش هه‌نگاوێكی دیكه له ره‌قه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش، نزیكتر ده‌كه‌ونه‌وه.