ئیلۆن ماسك: نابێت پیر و به‌ته‌مه‌ن بچێته سه‌رۆكایه‌تییه‌وه
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئیلۆن ماسك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا، له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك وته‌ی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه پێویسته زۆرترین ته‌مه‌نی یاسایی (69 ساڵ) بێت بۆ خولی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه سه‌رۆكایه‌تییه‌وه.
ئه‌م وتانه‌ی ماسك تانه‌یه‌كه له تره‌مپ و بایدن كه پێیوایه نابێت پیر و به‌ته‌مه‌ن بچێته سه‌رۆكایه‌تییه‌وه و ئێستا پرۆپاگه‌نده بۆ رۆن دیسانتۆس-ی كۆماری حاكمی ویلایه‌تی فلۆریدا ده‌كات سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر تره‌مپ-دا و به‌رامبه‌ر هه‌موو كه‌سێكی دیموكراتیش ده‌وه‌ستێته‌وه له هه‌ڵبژاردنی 2024دا.
په‌یوه‌ندی نێوان ئیلۆن ماسك جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوی ترش و تاڵ بووه.
دۆناڵد تره‌مپ-ی ته‌مه‌ن 76 ساڵ له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له ئالاسكا رۆژی 9ی ته‌مموز (یۆلیۆی 2022) ره‌خنه‌ی له ماسك گرت و گوتی: "ئیلۆن ته‌نیا هونه‌رمه‌ندێكی تری بێمانایه".
به‌ڵام دوابه‌دوای قسه‌كانی تره‌مپ، ماسك-ی ته‌مه‌ن 51 ساڵ، له تویتێكدا نوسیویه‌تی: "من رقم له‌م پیاوه نییه، به‌ڵام كاتی ئه‌وه هاتووه تره‌مپ كڵاوه‌كه‌ی هه‌ڵواستێت و به به‌له‌مێكی چارۆكه‌دار به‌ره‌و خۆرئاوابوون، بچێت".
ماسك پێداگری له‌وه‌ده‌كات كه رێگه مه‌ده‌ن تره‌مپ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی 2024 به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.
به‌ڵام جۆ پاگس پاگلیارۆلۆ، میدیاكار و بێژه‌ری رادیۆ، له وه‌ڵامی ماسك-دا ده‌ڵێت: " وه‌ڵامه‌كه‌ت هیچ مانایه‌كی نییه، ئه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ودا كێشه‌ت هه‌بوو له‌گه‌ڵ: سه‌ربه‌خۆیی وزه، كه‌مكردنه‌وه‌ی باج، سڕینه‌وه‌ی داعش و كۆنترۆڵكردنی سنووری نێوان ئه‌مه‌ریكا - مه‌كسیك، ئایا هیچ كێشه‌یه‌كت هه‌بوو له‌گه‌ڵی.
ماسك له‌وه‌ڵامی پاگلیارۆلۆ -دا ده‌ڵێت: "به‌ڵێ، دراما زۆره، ئایا به‌راستی ئێمه گایه‌كمان ده‌وێت هه‌موو رۆژێك له دۆخی دوكانێكی چینی-دا".
ماسك له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، ده‌نووسێت: "پێموایه به‌رزترین ته‌مه‌نی یاسایی بۆ خولی سه‌رۆكایه‌تی پێویسته 69 ساڵی بێت".
له گردبوونه‌وه‌كه‌ی ئالاسكا-دا، تره‌مپ رایگه‌یاند كه ماسك به‌شێوه‌یه‌كی شه‌خسی پێیوتووه كه ساڵی 2016 ده‌نگی پێداوه.
راسته‌وخۆ دوێنێ 12ی ته‌مموز، ماسك له تویته‌ر وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ تویتێكی راپۆرتی یۆنگینۆ، وه‌ڵامی ئه‌و قسه‌یه تره‌مپ-ی دایه‌وه و له‌تویتێكدا نووسیبووی: "راست نییه".
به‌پێی راپۆرتێكی ئینسایده‌ر، پرۆپاگه‌نده‌كه‌ی تره‌مپ پێچه‌وانه‌ی لێدوانێكه كه ماسك مانگی ئایاری رابردوو له كۆنفرانسی ته‌كنۆلۆژیای میامی، گوتبووی كه له رابردوودا به زۆری ده‌نگی به دیموكراته‌كان داوه و ره‌نگه هه‌رگیز ده‌نگی به كۆمارییه‌كان نه‌دابێت.
هه‌روه‌ها له راپۆرتێكدا گۆڤاری زه نیوزویك ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ماسك، مانگی رابردوودا، رایگه‌یاند كه ده‌نگدانی به مایرا فلۆریس بۆ هه‌ڵبژاردنی بۆ ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌ران له ویلایه‌تی تێكساس-دا یه‌كه‌مین ده‌نگدانی بووه به كۆمارییه‌كان، وتیشی: "ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره ده‌نگ به كۆمارییه‌كان بده‌م".
تره‌مپ ته‌مه‌نی 76 ساڵه گاڵته به‌ته‌مه‌ن ئه‌كات بۆ خۆكاندیدكردنه‌وه، ئه‌و رۆژی 10ی ته‌مموز له سه‌كۆی سۆشیال میدیای خۆی به‌ناویTruth نوسیویه‌تی: "ژیان له ته‌مه‌نی 80 ساڵییه‌وه ده‌ستپێده‌كات".
تره‌مپ نوسیویه‌تی: "سه‌رۆك بایدن یه‌كێكه له به‌ته‌مه‌نترین 79 ساڵه‌كانی مێژووی سه‌رۆكایه‌تی، به‌ڵام خۆ پیاوێكی پیر نییه، زۆر كه‌س هه‌ن له هه‌شتاكانی ته‌مه‌نیاندا باش و بیرتیژ و چالاكن، به‌ڵام بایدن یه‌كێك نییه له‌وانه، په‌یوه‌ندییه‌كی كه‌می به ته‌مه‌نییه‌وه هه‌یه، به‌راستی ژیان له 80 ساڵییه‌وه ده‌ست پێده‌كات".
له تویتێكی دیكه‌دا ماسك ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه تره‌مپ له كۆتایی وه‌رزی چوارساڵی ئاینده‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌بێته 82 ساڵ، بۆیه ده‌ڵێت: "زۆر پیره بۆئه‌وه‌ی ببێته جێبه‌جێكاری هیچ شتێك، چ جای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا".
ماسك پرۆپاگه‌نده بۆ رۆن دیسانتۆس (كۆماری) ده‌كات كه به‌رامبه‌ر بایدن سه‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر بچێته كێبڕكێوه له‌هه‌ڵبژاردنی 2024 ، " رۆن دیسانتۆس (كۆماری) حاكمی ئێستای فلۆریدا، به ئاسانی سه‌رده‌كه‌وێت ته‌نانه‌ت پێویستی به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیش نییه"، ماسك وه‌های نووسیوه له تویتێكدا.