لە كوردستان ئۆتۆمبێلی لامبۆرگینی دروست دەكرێت

"25 ھەزار دۆلاری تێچووە"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/537ed533-8de5-4b5b-9bc0-26e7c4d856bf/Ranye%20Fistival.ism/manifest

K24 - سلێمانی:

خوێندكارێكی پەیمانگای زانستەكانی كۆمپیوتەر لە دەڤەری راپەڕین ئۆتۆمبێلێكی جۆری (لامبۆرگینی) دروست دەكات و لە یەكەم فیستیڤاڵی پەیمانگاكەیان نمایشی دەكات.

ئاوات سەلیم،  تەمەنی  26 ساڵە و خوێندکاری قۆناغی سێی پەیمانگای زانستەكانی کۆمپیوتەری راپەڕینی ناحکومیە لە شارۆچكەی رانیە، ماوەی ساڵێکە سەرقاڵی دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی (لامبۆرگینی)یە و 25 ھەزار دۆلاری تێچووە، لە یەکەم فیستڤاڵی پەیمانگاكەدا ئۆتۆمبێلەكەی نمایشكرد.

لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) ئاوات سەلیم، خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە رایگەیاند: "بەڵێنی پێدراوە كە تابلۆی ژمارە ئۆتۆمێلەكە بێ بەرامبەر پێم بدرێت، بەڵام شەش مانگە چاوەڕێم پێم نەدراوە".

لە یەکەمین ڤیستڤاڵی پەیمانگای کۆمپیوتەری راپەرینی ناحکومی بۆ زانستە کانی کۆمپیوتەر جگە لە خواردن و جل و بەرگی فۆلکلۆر زیاتر لە 60 پرۆژەی زانستی لە بوارە جیاوازەکان دا نمایش کرابوون کە زیرەکی و توانای زانستی خوێندکار وتاکی کوردی دەرخستبوو ، کە ئەکرێت حکوومەت سوودی زۆر لە بیرۆکانە وەربگرێت.

پەیمانگای کۆمپیوتەری راپەڕینی ناحکومی بۆ زانستە کانی کۆمپیوتەر ساڵی 2013 دامەزراوە، نزیکە ی 350خوێندکار لە ھەردوو رەگەزەوە تێیدا دەخوێنن لە سەرتاسەری کوردستان.

Fly Erbil Advertisment