کونسوڵی تورکیا لە هەولێر: پاره‌ی خزمەتگوزارییەکانی بیمەی کۆمەڵایەتیش لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بەجیا وەردەگیرێت

تورکیا نرخی ڤیزای بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بەرزکردەوە

هاکان کاراچای، کونسوڵی تورکیا لە هەولێر
هاکان کاراچای، کونسوڵی تورکیا لە هەولێر

K24 - هه‌ولێر:

تورکیا نرخی ڤیزای وڵاتەکەی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە 50 دۆلارەوە بۆ 60 دۆلار زیاد کرد.

هاکان کاراچای، کونسوڵی تورکیا لە هەولێر رایگه‌یاند، له‌ 16ی ئه‌م مانگه‌وه‌ نرخی خزمەتگوزاری ڤیزا لە 50 دۆلارەوە ده‌بێته‌ 60 دۆلار، پاره‌ی خزمەتگوزارییەکانی بیمەی کۆمەڵایەتیش لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بەجیا وەردەگیرێت.