به‌وێنه.. مانگرتنی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو هۆڵی كۆنگرێس ببینه
K24 - هه‌ولێر:
نوێنه‌رانی دیموكراته‌كان، له هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی په‌سه‌ندنه‌كردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به كڕین و ده‌ستكه‌وتنی چه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، مانیان گرت و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش رایگه‌یاند، ئه‌و مانگرتنه ته‌نها هه‌ڵمه‌تێك بوو بۆ راكێشانی سه‌رنجی راگه‌یاندنه‌كان و خه‌ڵك به‌لای خۆیاندا.
به ده‌یان نوێنه‌ری دیموكراته‌كان، له هۆڵی دووه‌می كۆنگرێس مانیانگرتبوو و له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و وێبسایتی بریسكۆب مانگرته‌كه‌یان په‌خش ده‌كرد.
پاوڵ راین، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، كه له‌سه‌ر لیستی كۆمارییه‌كانه، رایگه‌یاند، دیموكراته‌كان به‌و هه‌ڵوێسته ده‌یانه‌وێت سه‌رنجی خه‌ڵك به‌لای خۆیاندا رابكێشن.
هۆكاری سه‌ره‌كی مانگرتنه‌كه‌شیان، په‌سه‌ندنه‌كردنی یاسایه‌كی تایبه‌ته به توندوتۆڵكردنی رێكاره‌كانی كڕین و ده‌ستكه‌وتنی چه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌تیش دوای هێرشه‌كه‌ی یانه شه‌وانه‌كه‌ی شاری ئۆرلاندۆی فلۆریدا.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)